لە کوردستان 13 مزگەوت بە ناوى بیلالى حەبەشى یەوە تەنها 4 مزگەوت بەناوى قازى محمدە


ئاگاپرێس کوردستانى
June 07, 2013

 


مەریوان نەقشبەندى ووتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف وکاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت لەکۆى 4880 مزگەوت لە هەرێمى کوردستان تەنها 4 مزگەوت بەناوى قازى محمدەوەیە 13 مزگەوت بەناوى بیلالى حەبەشى یە.
مەریوان نەقشبەندى لەسەر تۆرى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نوسینێکى بڵاو کردۆتەوە دەڵێت:

سه‌یری لیستی مزگه‌وته‌کانی کوردستانم ده‌کرد که‌ ئێستا ژماره‌یان له‌ 4880 تێپه‌ڕی کردوه‌ "بینیم13 مزگه‌وت له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستاندا ناوی(بیلالی حه‌به‌شی)یه‌ و ته‌نها 4 مزگه‌وت ناوی (قازی محمد)ه‌ "به‌بۆچوونی به‌ڕێزتان ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا مزگه‌وتی نوێ دروستکرا ناوی کوردی بێت باشتره‌ یان زیاتر به‌ناوی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(ێ)بێت؟!هیوادارم ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش له‌شه‌رع ده‌زانن له‌م بابه‌ته‌دا به‌شداربن
 


ماڵپەرى ئاگاپرێس بەرپرس نیە لەناوەرۆکى ئەم بابەتە تەنها بیروراى خاوەنەکەیەتى




هەواڵی زیاتر